image

پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ مامۆستا عه‌لى باپیر و كۆمه‌ڵى دادگه‌ری ده‌كات

به‌بۆنه‌ی كۆتاهاتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌میان و‌ هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی عه‌لی باپیر كرد.

به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌میان و‌ هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری كوردستان، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر و سه‌ركردایه‌تیى تازه‌ و كادیران و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنیان له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیاندا بۆ ده‌خوازم.

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌ گرینگى و پێویستی ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر و كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستانیش وه‌ك هێزێكى سیاسیى دیار، ده‌توانن ڕۆڵى به‌رچاویان له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌بێت و هه‌موومان پێكه‌وه‌ بۆ ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی تە‌حە‌دییاتی ئە‌م قۆناغە‌ ھە‌ستیارە و‌ پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان، ته‌با و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/2/20