image

دوو ژنی گەنجی خەڵکی پاوە کۆتایی مانگی ڕابردوو لە ئۆکتۆبەردا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بەگویرەی زانیارییەکان ، کۆتایی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ ، هێزەکانی ئێستێخباراتی شاری پاوە ٢ ژنیان دەستبەسەر کردووە.

هەر بە پێی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو دوو ژنە لاوە ”ماریا وەیسی“ و ”ئەدیبە ئەحمەدی“ ڕاگەێندراوە کە دوای تێکهەڵچوونی چەکداری نێوان پێشمەرگەکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سوپای پاسداران لەو شارە دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە ماریا و ئەدیبە بە تۆمەتی هاوکاری کردن و ئەندامەتی لە یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک مانگێک بە سەر دەستبەسەر کرانی ئەو دوو ژنە کوردە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نیە و نازانرێ کە لە کوێ دەست بەسەرن.