image

پەیامی کورد     ...   ناوچەکانی شێلادزێ و دێرەلوك لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی خەندان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلوك و چیای کورەژارییان لە سنووری ناحیەی شێلادزێ بۆردومانکردوە.
بە پێی ووتەی شایەتحاڵەکانی ئەو ناوچەیە، ئەمڕۆ ٤ جار لەسەریەک تورکیا چیای لینکی بۆردوومانکردوە کە نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە ناوەندی کۆمەڵگەی هێتووتێ دوورە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا و لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی " پەنجەی پڵنگ"، تورکیا  ٢٤ شوێنی ستراتیژی سنووری ناحیەی باتیفای کرۆدتە ئامانج، پێشتر و لە ٣٧ ساڵی رابردوودا ٢٤ بنکەی دیکەی سەربازی لە سنووری نێروەییەکان و کانی ماسێ داناوە. 
بەرپرسێکی سەربازی لە ناحیەکە رایگەیاندوە، ئەگەر رێگری لە ئۆپراسیۆنی تورکیا نەکرێت، پلان هەیە هەرسێ ناحیەی کانی ماسێ ، باتیفا و دەرکارێ بەتەواوی لەلایەن تورکیاوە کۆنترۆڵ بکرێن.