image

پەیامی کورد   ...    سبەی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكیتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبنەوە.
دلێر عەبدۆلخالق رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان، لەوبارەیەوە و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: بڕیارە سەعات ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە ٠١/٠٧/٢٠٢٠ وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان بكەن و، لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن كۆببنەوە.
ئاماژە بەوەش دەكات كە پرسی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و مووچەخۆران، پەیوەندییەكانی هەردوولا، باشتركردنی پەیوەندی سیاسی نێوان لایەنەكان، چاكسازی و گۆڕانکارییەكانی بەردەم هەرێم و رێككەوتنی حكوومەتی خوجێی سلێمانی بابەتی گفتوگۆ دەبن.
پێشتریش بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و تیایدا پڕۆسەی چاكسازی و دۆزینەوەی ڕێکار و چارەسەرییەک بۆ ئەو قەیرانانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لەوانە بژێوی ژیانی هاووڵاتیان، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان بوون.