image

پەیامی کورد     ...    شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی وەزیری پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەكات، بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و ھۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگەش، ئامانجی سەردانەكە بۆ بەغدا، ئاشكرا دەكات.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی وەزیری پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، جێگری وەزیری پێشمەرگە، سەربەست لەزگین، نوێنەری دارایی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی بەغدا دەكەن.

بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە راشیدەگەێنێت ئامانجی‌ سەردانەكە بۆ بەغدا، لێكتێگەیشتنی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقە، هاوكات تەوەرێكی سەردانەكە بۆ گفتوگۆیە لەسەر كۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن لە ئاڵمانیا، كە لە كۆنفڕانسەكەدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگری عێراق كۆببوونەوە، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق سێ تەوەر باسیان لێوە دەكرێت، تەوەری یەكەمیان بۆ بابەتی دارایی وەزارەتی پێشمەرگەیە، بە تایبەت بودجەی ساڵی 2019 و 2020، تەوەری دووەم لەسەر بابەتی ناوچە جێناكۆكەكانە، هەروەها تەوەری سێیەم پەیوەستە بە زانیاری و ئاڵوگۆڕكردنی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق‌ لەسەر جموجۆڵی داعش.