image

پەیامی کورد  ...  سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند : ئێمە ئامادەی پێشوازی کردن لە گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان ین و بڕیاریشە ھێزی پێشمەرگە بۆ ١٥یەكەی ئیداری لە سنووری پارێزگای مووسڵ بگەڕێتەوە.

سەیدۆ چەتۆ، ڕاگەیاند: "بەپێی ئەورێككەوتنەی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراقدا كراوە، ھێزی پێشمەرگە بۆ ١٥یەكەی ئیداری لە سنووری پارێزگای مووسڵ دەگەڕێتەوە، كە بریتین لە مەخموور و ئەو چوار ناحیە کە سەر بە مەخموورن، قەراج و دیبەگە، مەلاقەرە و گوێڕ، شێخان و زوممار، فایدە و ئەلقووش، وانكێ و شەنگال، سنوونێ و قەحتانییە، گرعۆزێر و قەیرەوان، كە ئەم١٥ یەكە ئیدارییە سەر بە ماددەی ١٤٠ـن و ھێزی ھاوبەش بۆ ئەو ناوچانە درووست دەكرێت".

چەتۆ هەروەها ووتی : ئەو ھێزە ھاوبەشەی درووست دەكرێت، بەردەوام دەبن لە پاراستنی ئەمنییەت لەو ناوچانە تاوەكو كێشەی ماددەی ١٤٠چارەسەر دەكرێت، "ئێمەش پێشوازی و پشتیوانی لە گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە دەكەین".

و ، پێویستە حەشدی شەعبی لە ناوچەكەدا نەمێنن و حكوومەتی عێراق ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، چوونكە كە ھێزی ھاوبەش ھاتە ناوچەكە، نابێت حەشدی شەعبی لەوێ بوونی ھەبێت، "بۆیە داوا دەكەین بە زوویی ئەو ھێزانەی حەشد لە مووسڵ دەربكرێن".