image

پەیامی کورد     ...     سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ساڵی ٢٠٢٠ ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاگەیاندنی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هەرمی کوردستانەوە ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ناوخۆ دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان دوای وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ناوخۆ، دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستپێده‌كات.