image

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی ووتارەکەی خۆی ڕاگەیاند 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قەیرانی دارایی، چاکسازی و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند، هەموو ئامادەییەکمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەربڕیوە و جەختیش لە فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و ئەنجامدانی چاکسازی گشتگیر دەکەنەوە.مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ووتارێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکرد، حکوومەتی هەرێم لە قۆناغی داهاتوودا بەرنامەی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی داناوە و نابێت هیچ کەسێک بەهۆی بەهۆی فشار و بۆچوونی تەسکی حزبییەوە رێگری لەو پرۆسەیە بکات.ئاماژەی بەوەشکرد، لە حکوومەتەکانی پێشودا " بێ پلانی " لە خەرجکردنی داهاتدا هەبوە، چوونکە ٨٠%ی داهاتی بەدەستهاتوی حکوومەت دراوە بە موچە کە تەنها ٢٠%ی دانیشتوانی هەرێم پێکدەهێنن، بەڵام لە کۆی بودجەی هەرێم کەمتر لە ٥%ی بۆ بووژانەوەی ووڵات تەرخانکراوە.ئەوەشی خستەڕو، حکوومەت ٢٧ ملیار دۆلار قەرزدارە و هۆکارەکەی نەناردنی بوودجەیە لەلایەن بەغداوە، بەهۆکارەش هەرێمی کوردستان خاوەنی هیچ یەدەگێکی تایبەت بە خۆی نیە، پەیوەست بە داهاتی نەوتیش لە مانگی رابردوودا هەرێم تەنها ٣٠  ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەتەوە و لەگەڵ ٩٠ ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ، بۆیە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دواکەوت.سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ووتیشی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەنگاوی خێرایانگرتەبەر و سەرکەوتوو بوون لە رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئەو پەتایە، بۆ قۆناغی داهاتوش پلانی ئاسایشی خۆراک و دەرمانیان هەیە بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ توشی هیچ گرفتێک نەبن، داواش لە هاووڵاتیان دەکەن پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن.