image


پەیامی کورد … مەسروور بارزانی: ئامادەین بۆ چارەسەریی بنەڕەتی کێشەکانی نیوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند لەپێناو ئەنجامدانی گفتوگۆی نیشتمانی لە نێوان لایەنە عێراقییەكاندا.

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی نووسیویەتی "بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومەتی فیدراڵ، به‌ڕێز مستەفا کازمی ده‌که‌م، بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان".

 

مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی "ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ڕێککه‌وتن و چارەسەری بنەڕەتی و یه‌کجاری هەموو کێشەکانی نێوان حکوومە‌تی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به‌ پێی بنەماکانی ده‌ستوور".