image

هەر چەندە ڕۆژئاوای کوردستان سەر بە PYD, YPG و PKK ئەو وەک ، باکووری سوریای و ، یانیش نیە ، ڕۆژئاواشی پێ بڵێن ، هەندێک ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ئەم هەرێمە وەک ، ڕۆژئاوای کوردستان دەناسن و قەبووڵی دەکەن . فەڕانساش یەک لەو ووڵاتانەیە کە ، ڕۆژئاوا وەک" ڕۆژئاوای کوردستان " ، یانیش " کوردستانی ڕۆژئاوا " قەبووڵ دەکات .

هاووڵاتیەکی زۆری خەڵکی فەڕانسا لە سوریا بەشدار بوون لە ڕێزەکانی ڕێکخراوی تێرۆریستی داعێشدا . کەسانێکی زۆریان لێ کووژران ، هەندێکیشیان وەک ئەسیر کەوتنە دەستی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیکی سوریا (HSD).

 

 لە بەر ئەوەی ئەو هاووڵاتیە ئەسیرانەی خەڵکی فەڕانسا نایانەوێ بگەرێنەوە فەڕانسا ، وەزیری دادی فەڕانسا " نیکۆڵ بێلۆبێت " ڕایگەیاند و ووتی : ئەگەر مافی پارێزەری بە هاووڵاتیانی فەڕانسا بدرێ ، ئێمە دادگاکانی کوردستانی سوریا دەناسین .

 " نیکۆڵ بێلۆبێت " لە ووتەکانی خۆیدا ئاماژەی بەوەدا : کە ئەوان ڕۆژئاوا وەک هەرێمێکی سەربەخۆی کوردان دەبینن و ووتی " ئێمە داوا دەکەین کە ئەو ئەندامانەی داعش کە وا هاووڵاتی فەڕانسانە لەو دادگایانە ( دادگای ڕۆژئاوای کوردستان دا حۆکم بدرێن ).

ووتەبێژی سەرۆک کۆماری فەڕانسا " بێنجامین ژیڤێۆ " لە هەمان یەکدیتندا ئاماژەی کرد و ووتی : " لە کوردستانی سوریا ، لە دام و دەزگای ئەدالەت و دادوەریدا حۆکمدان دەتوانێ ئەنجام بدرێ "

هەر وەک دەبیندرێ ، هەر چەندە هەندێک لایەن بە کوردستانی ڕۆژئاوا " باکووری سوریا " یانیش هەر نیە ، ڕۆژئاواش دەڵێن ، ئەورووپا ئەو هەرێمە وەک هەرێمێکی سەربەخۆی کوردان دەبینن و وەک کوردستانی سوریا دەیناسن