"هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران دەستپێدەکان"
بەپێی هەواڵی رۆژنامەیەکی بەریتانی، له‌م هه‌فته‌یه‌وه پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران ده‌ستپێده‌كات و له‌به‌رانبه‌ردا حکومەتی تاران له باشوره‌وه نه‌وت راده‌ستی بەغدا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی بریتانی بڵاویکردووەتەوە، كه عێراق و ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون کە رۆژانه (٦٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له‌رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی ئێران بكرێت.
رۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، کە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران، له‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ش بڕیاره هێڵێكی وگواستنه‌وه‌ی نه‌وت له نێوان هه‌ردوولادا رابكێشرێت وه‌ك جێگره‌وه‌ی بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك جه‌یهان بۆ توركیا.
باس لەوەشکراوە، کە به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه نه‌وتی كه‌ركوك هه‌رناده‌ی پاڵاوگه‌كانی شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرێت و له‌به‌رانبه‌ردا حکومەتی تاران له باشوری ئێرانه‌وه نه‌وت راده‌ستی لایه‌نی فرۆشیاری عێراقی ده‌كات.