image

پەیامی کورد      ...   ئەم هەفتەیە سێ وەزارەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچە وەردەگرن و مووچەی زۆر فەرمانبەریش کەم دەکرێتەوە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی  لە سەرچاوەیەكی باڵای ئەنجوومەنی وەزیران بە دەست هاتووە ئەم هەفتەیە بڕیارە جگە لە مووچەی وەزارەتی تەندرووستی كە سبەی دابەش دەكرێت، هەریەك لە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەش مووچە وەربگرن.

هەروەها بەگوێرەی راگرتنی تەمویلی ٢١٪ی مووچەی وەزارەتەكان، وەزارەتی دارایی رێنمایی دەركردوە كە كەمكردنەوەی مووچەی وەزارەتەكان لە مووچەخۆران جیاواز بێت بە جۆرێك كە بەپێی بڕی مووچەی فەرمانبەران لە لێبڕینی ٩٪ەوە دەستپێبكات بۆ لێبڕینی ٢١٪، ئەوەش بەپێی ئەو مووچەیەی فەرمانبەران هەیانە.

سەرچاوە باڵاكەی ئەنجوومەنی وەزیران راشیگەیاند، ئەو مووچەخۆرانەی مووچەیان لە سەرو ٣٠٠ هەزار دینارەوەیە ٩٪ی مووچەكەیان لێدەبڕدرێت و كەمكردنەوەكە بەشێوەیەكی رێژەیی بەگوێرەی مووچەی فەرمانبەرەكان تا رێژەی ٢١٪ بەرزدەبێتەوە.