
پەیامی کورد ... له کەرکووك دەستبەسەر چوار ته‌نكه‌رى نەوتی قاچاخدا گیرا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هێزه ئه‌منییه‌كانى كه‌ركووك ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار تەنکەر نەوتدا گرت، ئاماژه به‌وه‌شكراوه ویستویانه بە شێوەیە نایاسایی ببرێته دەرەوەی پارێزگاى کەرکوک.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق له ماڵپه‌رى فه‌رمى خۆى راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوکردۆتەوە كه تێیدا هاتووه، هێزە ئەمنیەکانی کەرکووک توانیویانە دەستبەسەر چوار تەنکەر نەوت بگرن، ویستویانه بە شێوەی قاچاخ ببردرێتە دەرەوەی کەرکوک.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، دەستبەسەر بارهەڵگره‌كان گیراوە، شۆفێرەکانیش دەستگیرکراون.
کۆمێنتێك بنوسە: