image


لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکوک نارنجۆکێک لەبەردەم ماڵی رۆژنامەنووسێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، لە بەردەم ماڵی ئاکۆ رەشید وێنەگر لە ئاژانسی ڕۆیتەرز نارنجۆکێکی دەنگی تەقییەوە، لە بارەی روداوەکەشەوە، ئاکۆ رەشید  رایگەیاندووە، کە نارنجۆکەکە لەبەردەم دەرگای ماڵەکەی تەقیوەتەوە، هەندێک زیانی ماددی هەبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوو.
ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆلینەوە لە رووداوەکە کردووە.
پاش رووداوەکانی (١٦)ی ئۆکتۆبەرو کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، باری ئەمنی کەرکوک رووی لە ئاڵۆزی کردووە و رووداوی تیرۆرکردن و تەقەکردن لە کەسایەتییەکانی شارەکە لەلایەن چەکدارانی نەناسراو سەریھەڵداوەتەوەو زیادی کردووە.