image

پەیامی کورد     ...    لیژنەی باڵای تەندرووستی و پاراستنی نیشتیمانی ١٣ بەندی گرینگی بۆ بەرەڕووبوونەوەی لەگەڵ کۆرۆنا دەرکرد .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە بڕیارێکدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای تەندرووستی و پاراستنی نیشتیمانی حكومەتی عێراق ١٣ بڕیاری تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەركرد، لەناویاندا بڕیاریدا تاقیگە ئەهلییەكان پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن بەو مەرجەی لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندرووستی عێراقدا كاربكەن.

ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی موستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لیژنەكە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ١٣ بڕیاری دەركرد.
لە گرینگترین ئەو بڕیارانەی حكوومەتی عێراق دەریكرد ئەوەیە كە رێگە بدرێت تاقیگە ئەهلییەكان پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدەن بەو مەرجەی لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندرووستی عێراقدا كاربكەن.
هاوكات لیژنەكە وەزارەتی تەندرووستی سەرپشك كرد لە دامەزراندنی كارمەندی پزیشكی و پڕكردنەوەی پێداویستیە تەندروستیەكانی وەزارەتی تەندرووستی وەك هەوڵێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا.
لە بڕیارێكی دیكەدا هاتووە، حكوومەتی عێراق فەرماندەی ئۆپراسیۆن پارێزگاكان بە بەرپرسیار دادەنێت لە جێبەجێ نەكردنی ڕێنماییەكان.
هەروەها بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە كاتژمێر ٧ی ئێوارە تا ٦ی سەرلەبەیانی.