image

پەیامی کورد     ...    لەم کاتەدا حكوومەت راپۆرتی یاسای چاكسازی ڕەوانەی پەرلەمان دەكات .

سەعید هەركی جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "حكوومەتی هەرێم راپۆرتی یاسای چاكسازی ئامادەكردوە و بڕیارە ئەم هەفتەیە رەوانەی پەرلەمانی بكات".
سەعید هەركی لەلێدوانێكدا ڕوونیكردوەتەوە، حكوومەتی هەرێم راپۆرتی خۆی لەبارەی یاسای چاكسازییەوە تەواوكردوە و ئامادەكراوە بۆئەوەی رەوانەی پەرلەمانی بكات و بڕیارە لەم هەفتەیەشدا بینێرێت. ئامانج لە راپۆرتەكەش ئاگاداربونە لە كارەكانی حكوومەت سەبارەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.
مەبەستێكی دیكەی حكوومەت لە ناردنی ئەو راپۆرتە، خستنەڕووی زانیارییە لەبارەی ئەوەی لە هەر وەزارەتێك، لیژنە بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی درووستكراوە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی جەختیشکردەوەوە، لە رێی ئەو راپۆرتەوە دەزانن هەر وەزارەتێك چ هەنگاوێكی ناوە و جێبەجێكردنی ئەو یاسایەش گەیشتوەتە چ قۆناغێك، چوونكە حكوومەت دەیەوێت پەرلەمان ئاگاداری هەموو هەنگاوەكان بێت.