image

پەیامی کورد     ...    لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ٤ ئەندامی پەکەکە شەهید کران 

لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ، ٤ ئەندامی حێزبی کڕیکارانی کوردستان " پەکەکە " شەهید کران

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕووسیا الیوم سەرچاوەکانی ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشەی تورکیا ، ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکە ی لە دووری ٢٠ کیلۆمەتری شاری دهۆک کردووەتە ئامانج کە لە ئاکامی ئەم هێرشەدا ٤ ئەندامی ئەم حێزبە شەهید کراون . جێگای ئاماژەدانە ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ئەو ٤ کەسەی تێدابووە کە شێوەی تەواو لە ئاگردا سووتاوە .