
پەیامی کورد ... لە فڕۆکەخانەی هەولێر زیاتر لە ٦ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستبی بە سەردا گیرا
لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نزیكەی شەش كیلۆ و نیو مادەی هۆشبەر، لە نێو مەكسی و راخەرێكدا دەستی بەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان رایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن كارمەندانی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی شەش كیلۆ و 420 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( تلیاك).
ئاماژەی بەوەشکرد، ماددە هۆشبەرەكە بەشێوەیەكی تۆكمە لەناو دوو (ڕایەخ ) ی دانیشتن و (ماكسیەك) ی ئافرەتان شاردرابوونەوە و دەویسترا لەڕێگای كۆمپانیایەكی گواستنەوە ڕەوانەی دەرەوە بكرێت.