image

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، کە لەساڵانی رابردوودا هەرێمی كوردستان بەرگەی بارێكی قورسی گرتووە، دەبێت هاریكاریی بكرێت.
لەمیانەی ئامادەبوونی لەدووەم رۆژی كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق کە لەوڵاتی کوێت بەڕێوەدەچێت، جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، كۆششی ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەبێت هیچ ناوچە و پێكهاتەیەك فەرامۆش نەكات، بە تایبەتی ئەوانەی لە مێژووی عێراقی نوێ فەرامۆشكراون و یان لە لایەن رێكخراوی تیرۆریستی  داعشەوە زیانیان لێکەوتووە.
لۆدریان دەشڵێت، دەبێت تەواوی ناوچەكان ئاودان بكرێنەوە، بەتایبەتی من لێرەدا قسە لەسەر هەرێمی كوردستان دەکەم، كە زیاتر لەبەشی خۆی باری قورس بووە، قوربانییەكانیشی شایەنی هاریكارییە.
جەختیشیکردووەتەوە، کە دەبێت کێشەی نێوان هەرێم و عێراق کۆتایی پێبێت.
وتەکانی لۆدریان لەکاتێکدایە، کە دوێنی دوو شەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت کۆبوویەوە.