image

پەیامی کورد     ...   کۆماری چیك هاوكاری تەندرووستی بە نەخۆشخانەی بیارە دەبەخشێت

ئەمڕۆ لە ناحیەی بیارە، كۆنسووڵی چیك لە هەرێمی كوردستان هاوكاری تەندرووستی بە نەخۆشخانەی ٤٠ قەرەوێڵەیی بیارە لە هەورامان بەخشی و، بەڵێنیشی دا بەردەوام دەبن لە بەخشینی هاوكارییەكانیان بە پارێزگای هەڵەبجە.

كۆنسوڵی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە هەڵەبجەم، ڕۆژێكی تایبەتە كە ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافرەتانە، هاوكاری تەندرووستی پێشكەش بە نەخۆشخانەی هەورامان و نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەڵەبجە دەكەین".

ووتیشی: "لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، تەئكیدمان كردەوە لە بەردەوامی پەیوەندییەكانمان و بەردەوامبوونی حكوومەتی چیك لە هاوكارییەكان بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆش پێداویستی تەندرووستیمان بە كوالیتی بەرزی ووڵاتی چیك بە نەخۆشخانەی بیارە بۆ بەشی منداڵان بەخشی".

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "هاوكارییەكانمان بەردەوامن لە شارەكانی تری كوردستان و، بۆ هەڵەبجەش بەردەوام دەبین لە بەخشینی هاوكارییە تەندروستییەكانمان".