image

پەیامی کورد     ...   هونەرمەندێکی ڕاپەری خەڵکی کرماشان لە هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی هەواڵەکان سامان بێهفەڕ ناسراو بە " سامان جەرجیس " هونەرمەندی بواری گۆرانی " ڕاپەری " خەڵکی کرماشان ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوێنێ ١٣ی ئۆگۆست ی ٢٠٢٠ بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی یەوە لە شاری هەولێر خۆکوژی کردووە و بە داخەوە گیانی لە دەستدا

ئەو ڕۆژێک دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

جێگای ئاماژەدانە سامان پێشتر لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی بەسەردا سەپێندراوە و ماوەیەکی درێژیش لە بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە . سامان جەرجیس بە تاوانی ڕیکلام کردن لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای ووتنی دوو گۆرانی بە ناوەکانی سنە دژ کە دوای گیان لە دەستدانی دەیان هاووڵاتی سنەیی لە ڕووداوی ئاگر تێبەربوونی پاسێکی نەفەر هەڵگر کە تانکەرێکی هەڵگری قیڕ هۆکارەکەی بوو و هەروەها گۆرانی شەرمەندە دوای ڕووداوی بۆمەلەرزەکەی سەرپێل زەهاو ووتبووی دەست بەسەر کرابوو