image

بەمەبەستی رێگریكردن لەهێزەکانی حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر ماڵ و موڵكی دانیشووانی کوردی شارۆچکەی دوزخورماتوو، هێزێكی سه‌ربازی حكومه‌تی عێراق له‌بری میلشیاكانی حەشد له‌ ده‌ره‌وه‌ی شارۆكه‌کە جێگیر دەکرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، بۆ ڕێگریکردن له‌بۆردومانی گوندنشینان له‌لایه‌ن میلیشا شیعه‌كانه‌وه‌، حكومه‌تی بەغدا ناچار بوو له‌جێگه‌ی ئەو هێزە، هێزێکی دیکەی سه‌ربازی له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری قەزای دوزخورماتوو جێگیر بكات.
بەپێی زانیارییەکانیش، له‌بڕی هێزه‌كانی حه‌شدی توركمانی، هێزێكی كاردانه‌وه‌ی خێرای سوپای عێراقی، له‌زنجیره‌ شاخی رۆژهه‌ڵاتی شارۆكه‌ی دوزخورماتوو جێگیر بوون.
تا ئێستاش بەهۆی بوردومانەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و دەستبردن بۆ ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی کوردی ناوچەکە، گوندنشینانی كورد ئاواره‌ده‌بوون.