image


پەیامی کورد ... ٦٧١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

 

 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٧١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٧١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٠٢ حاڵەت لە دهۆک، ٢٢٩ حاڵەت  لە هەولێر، ٩٠ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٥ حاڵەت لە گەرمیان و ٢٥ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.

 

هەروەها، ٤٦٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ٣٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک کە نۆ حاڵەت لە سلێمانی، یەک حاڵەت لە گەرمیان، ١٠ حاڵەت  لە دهۆک، سێ حاڵەت لە هەولێر، شەش حاڵەت لە راپەڕین و سێ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.