image

پەیامی کورد     ...    هەرێمی کوردستان بە مەرج کارەبا دەداتە عێراق

ووتەبێژی وەزارەتی كارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی عێراق بەنیازە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ شارەکانی خۆی ڕابکێشێت و لە ئەگەری ئەو کارە، مەرجی خۆیان دەبێت، دەشڵێت، "بەو مەرجە كارەبا بە بەغدا دەدەین كە كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی كارەبای هەرێمی كوردستان نەبێت". 
ئومێد ئەحمەد، ووتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "زانیاریمان پێ گەیشتوە کە حکوومەتی عێراق بەرنامەی ھەیە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بکرێت بۆ ئەو مەبەستە ئەو بابەتەمان وەک وەزارەتی کارەبا تاوتوێ کردوە بەڵێنمان داوە بە مەرج ڕێگە پێدانەکە بە بەغدا بدەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت ئەو کارەبا پێدانە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەمکردنەوەی کارەبای نیشتمانی لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت و بەغداش سوتەمەنی بۆ یەکە لەکارکەوتووەکانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دابین بکات و کارەباکە لەو یەکانەوە ببات.ووتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم باسی لەوەشکرد، ھەرچەندە ئەو یەکانەی لەکار کەوتون ھی وەبەرھێنەرانە، بەڵام ھەرکات حکوومەتی عێراق ئەو مەرجانەی جێبەجێ کرد و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش رەزامەند بون، ئەوکات ڕێگەی پێ دەدرێت.