image

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچووی هەولێر ڕایگەیاندووە، بە هۆی نۆژەنکردنەوەى ڕێگای هه‌ولێر ـ دۆڵی سماقوڵی ـ سلێمانی  بۆ ماوەیەک دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچووی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە، “شوفێران و هاوڵاتیانمان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌هاتووچووی ڕێگای هه‌ولێرـ دۆڵی سماقوڵی ـ  سلێمانی ده‌كه‌ن  به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاکە دادەخرێت”.

ئاماژەبەوەشکراوە، “ڕێگەکە بۆ ماوەى هەفتەیەک دادەخرێت و هاوڵاتیان دەتوانن ڕێگای هیران بەکاربهێنن”.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕێگای هەولێر  ـ دۆڵی سماقوڵی ـ سلێمانی  بە ناوچەیەکى شاخاویدا تێپەڕدەبێت و کە بەنداوێکى ئاویش دەکەوێتە نزیک ڕێگەکە و لە کاتى لافاوەکانی ئەمساڵ و بەهۆی بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو ڕێگەکە کەوتە ژێر ئاوەوە و بەشێکی زیانى بەرکەوتووە.