image


پەیامی کورد ... هەولێر/ سێ کەس بە پارەی ساختەوە دەستبەسەر کران

 

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هێزەکانیان سێ کەسیان بە بڕی زیاتر لە ١٠ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکردووە.

 

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ج، ح، ج) و(ف، ح، ب) و(م، ع، ح) دەستگیرکردووە، کە بڕی١٠ملیۆن و ٣٣ هەزار دیناری ساختەیان پێبووە.

 

باس لەوەشکراوە، هەرسێ تۆمەتبارەکە دانیشتووی کەربەلان و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان  بە تاوانەکەیاندا ناوە، باسیان لەوەشکردووە، پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و ویستویانە لەناو بازاڕەکانی کەربەلا ساغی بکەنەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددە (٢٨١) لە یاسای سزادان راگیراون.