image

 

پەیاما کورد ـ سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیک هاووڵاتیی خەلکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بڵاو کردەوە.

 

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی رووداوی پێکدادانی تەنکەرێکی نەوتهەڵگر و پاسێک دەردەبڕێت.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگر لە شاری سنە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی.

 

ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی شاری سنە هەموومانی خەمبار كرد. هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

 

لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.

مسعود بارزانی

11ـی 7ـی 2018