
بە هۆکاری هێرشه تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق ١٨ هه‌زار عێراقیی كوژراون و ٣٦ هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون.
جه‌عفه‌ری له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كه له كوێت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند له ئاكامی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه عێراقیان كردووه‌ته ئامانج، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، ١٨ هه‌زار عێراقی كوژراون.
جه‌عفه‌ری له گوتاره‌كه‌یدا گوتی: به‌هۆی تیرۆره‌وه ١٨هه‌زار هاووڵاتی شه‌هید و ٣٦ هه‌زاری دیكه بریندار بوون.
جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و ژماره قوربانییه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق بوون كه كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر.
کۆمێنتێك بنوسە: