image


پەیامی کورد ... ئەفغانستان/ ١٢ پۆلیس لە تەقینەوەیەکدا کوژران

 

له‌ شارۆچكه‌ی كانگ سه‌ربه پارێزگای‌ نه‌مروز له‌ خۆرئاوای ئه‌فغانستان، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە، به‌ڕێو‌به‌ری ئاسایشی شارۆچكه‌كه‌ و 11 پۆلیس كوژران.

 

به‌هرام حه‌قمال، وته‌بێژی پارێزگای نه‌مروز بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌، په‌لاماری هێزه‌كانی پۆلیس دراوه‌.

 

حه‌قمال باسی له‌وه‌شكردووە، به‌ڕێو‌به‌ری ئاسایشی كانگ، فائیز محه‌مه‌د هۆتاك و ١١ پۆلیسی دیكه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پۆلیسێكیش برینداربووه‌.

 

هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریەتیی هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.