image

پەیامی کورد     ...    فەرمانی دەست بەسەرکردنی فوئاد حسێن دەردەکرێت و ئەم کارە بە " ئامانجێکی سیاسی ناو دەبردرێت "

رێبین سەلام، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی جەخت لەسەر نووسراوی دەستگیركردن بۆ فوئاد حسێن ، وەزیری پێشووی دارایی عێراق و وەزیری ئێستای دەرەوە دەكاتەوە و راشیدەگەێنێت ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە.

لە لێدوانێكدا بۆ بەغداد الیوم ، ڕێبین سەلام ، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە كە دەركردنی نووسراوی دەستگیركردن بۆ فوئاد حسێن ، وەزیری پێشووی دارایی عێراق و وەزیری ئێستای دەرەوە، ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە.

ئاماژەی بەوەشكردوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان دژی لێپرسینەوەی دادوەریی نیە، بەو مەرجەی لەسەر هەموان جێبەجێ بكرێت، نەك بەتەنها حیزبێكی سیاسی و پێگەیەكی سیاسی بەئامانج بگیرێت.

پەرلەمانتارەكەی پارتی دۆسیەكەشی بە ئاراستەكراو لەقەڵەمداوە و پێیوایە كە دەستەی نەزاهەی عێراق لەلایەن هەندێك هێزی سیاسی و حزبی سیاسییەوە بەڕێوەدەبرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە نووسراوێكی فەرمیدا، دەستەی دەستپاكی عێراق، لەسەر سكاڵای ٣٠ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بانگهێشتی فوئاد حسێن ، وەزیری پێشووی دارایی عێراق و وەزیری ئێستای دەرەوەی عێراقی كردووە، بە پێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراق كە ماددەكە تایبەتە بە لێپرسینەوە لەو فەرمانبەر و راسپێدراوانەی خزمەتی گشتی دەكەن، ئەگەر سەلمێندرا لەو ماوەیەدا بە مەبەست زیانی بە دارایی گشتی گەیاندووە، ئەوا سزا دەدرێت بە زیندان كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.