image

پەیامی کورد     ...   دوای بڵاو بوونەوەی پەیامی دژ بە ئێران لەلایەن کچی ڕەفسەنجانی یەوە براکەی لە نامەیەکدا پێڕایگەیاند  " فائێزە داوای لێبووردن بکە " 

فائیزە ڕەفسنجانی کچی هاشمی رەفسنجانی سەرۆکی پێشووتری ئێران رایگەیاند، دەستێوەردانی ئێران لەسوریا بوەهۆی گیان لە دەستدانی ٥٠٠ هەزار کەس، باوکم ئامۆژگاری قاسم سلێمانی کرد دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆی ئەو ووڵاتە نەکات.

 ئەمڕۆ یەکشەممە فایز رەفسنجانی کچی هاشمی رەفسنجانی سەرۆکی پێشوتری ئێران رایگەیاندوە، دەستێوەردانی ئێران لەسووریا بوەهۆی گیان لە دەستدانی ٥٠٠ هەزار کەس، باوکم ئامۆژگاری قاسم سلێمانی کرد دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆی ئەو ووڵاتە نەکات.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم پەیامە نامەیەکی سەرکراوە لە لایەن مۆحسین هاشمی یەوە بە خۆشکەکەی فائیزە هاشمی ڕەفسەنجانی .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە جەمکەران مۆحسین هاشمی بەرامبەر بە قسەکانی ئەم دواییەی خۆشکەکەی دەربارەی دۆناڵد ترامپ و هەوڵەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دژی ئێران ، کاردانەوەی نیشاندا و نووسی : " دەزانم کە لەم ساڵانەی دوایی دا ڕەفتارگەلێکی نادرووست لەگەل تۆ ، بنمەماڵە و منداڵەکانی کراوە کە لەوانەیە بووەتە هۆی ڕاکێشانی تۆ بەرەو تووندووتیژی و دەرچوون لە خاڵی میانەڕەوی باوکمان ، بەڵام ئەمە نابێتە هۆکار بۆ ئەوەی کە بە سەرۆککۆماری ووڵاتێکی بێگانە هیوا ببەستی و دەم لە سەربەخۆیی لێبدەی !

فایزە رەفسنجانی جەختیشیکردەوە باوکی دژی بەشداریکردنی ئێران بوە لەشەڕی ناوخۆی سوریا، ووتیشی، ئەوکات کە باوکم سەرۆکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بو هەر لەسەرەتاوە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی لەمەترسی ئەو بابەتە ئاگادارکردۆتەوە.

لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئینساف نیوز، کچەکەی رەفسنجانی کەئێستا لەگروپێکی ناڕازیدایە و داوای چاکسازی دەکات ئاشکراشیکردوە، پێش ئەوەی بچێت بۆ سوریا، قاسم سلێمانی راوێژی بە باوکم کرد، بەڵام باوکم پێیوتوە کە نەڕوات.