image

پەیامی کورد   ...   ئاگادارییەک لە قائێمقامی سۆرانەوە

قائیمقامی سۆران ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە بڕیارماندا بۆ سەرجەم قوتابخانەكان بیكەینە پشوو، ئەو فەرمانبەرانەشی ناتوانن بەهۆی ئاستەنگەوە بگەنە فەرمانگەكانیان بەنەهاتوو هەژمارناكرێت "
كرمانج عیزەت دەرگەلی قائیمقامی قەزای سۆران رایگەیاند،"لەبەر بارینی بەفرێکی زۆر لە ناو شار و دەڤەرەکە، بڕیاماندا بۆ قوتابخانەکان بکەین بە پشوو، واتا ھەموو قوتابخانەکان پشوو دەیانگرێتەوە."
ئاماژەی بەوەشكردوە،"بۆ فەرمانگەکانی کە ڕێگایان سەختە لە ناو شار و دەرەوەی شار، لە نەگەیشتنی فەرمانبەران بۆ شوێنی کار بەنەهاتوو هەژمارناكرێت"
داواشی لە تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی و ئاوەدانکردنەوە و پۆلیسی ھاتووچۆ دەستبەکاربن بۆ خاوێنکردنەوەی ڕێگاکان و ڕێکخستنی ھاتووچۆ.