image

پەیامی کورد     ...   باڵیۆزخانەی بەریتانیا بە تووندی هێرشەکەی سەر بارەگای پارتی لە بەغدا مەحکووم دەکات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، سەركۆنەی ھێرشكردنە سەر لقی ٥ی پارتی لە بەغدا دەكات و رایدەگەێنێت ، پێشوازی لە ھەوڵەكان دەكەین بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی ھێرشەكە.

لە پەیامێكدا باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، بە تووندی ھێرشکردنە سەر بارەگای لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ئیدانە و سەرکۆنە دەکات،  داواش دەکات یەکلاکردنەوەی جیاوازییە سیاسییەکان لە رێگەی دیالۆگ بێت نەک تووندوتیژی، کە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق راشیگەیاند "ھاوکات پێشوازی لەو ھەنگاوانە دەکەین کە لە بارەی ئەو ھێرشە گیراونەتەبەر".