image

لە بارەی ئالۆزییەکانی نێوان سوریا و ئیسرائیل وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گووتی: "ئێمە پشتگیری لە ئیسرائیل دەکەین و ئیسرائیل مافی خۆیەتی پارێزگاری لە خۆی بکات لە هەمبار هێرشەکانی سوریا و ئیران".

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسون لە بارەی گرژی و ئالۆزییەکانی نێوان سوریا و ئیسرائیل راگەیاند ئیسرائیل مافی خۆیەتی پارێزگاری لە خۆی بکات، جۆنسون گووتیشی، "ئیران دوورە لە هەوڵدان بۆ چارەسەری ئاشتییانە، ئێمە لەو هەوڵانەیان دەفکرین".

جۆنسون هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بە پارێزگاری کردن لە خۆی ناو برد و گووتی: "بەریتانیا بیر لە بەزاندنی سنووری ئیسرائیل لە لایەن سوریا دەکاتەوە و ئێمە پشتگیری لە ئیسرائیل دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەری خۆی دەپارێزێت".

جێگای باسە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا سوریا فرۆکەیێکی ئیسرائیلی خستە خوارەوە و لە بەرامبەر ئەمەدا فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین پێگەی سەربازی سوریای بۆمبباران کرد.