image


کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی شاری چالدێران و لەنێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری چالدیران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ”ئەمین شەمس“ خەڵکی چالدێران کوژراوە.

 

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.