
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەردەکات
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر له‌بڕیارێكی نوێ‌دا رایگەیاند : هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن به‌رله‌وه‌ی بچێته ناوه‌نده ته‌ندرووستیه‌كان ده‌بێت ره‌زامه‌ندی وه‌بگرێت، ته‌نها بهێوبهری نه‌خۆشخانه و یاریده‌ده‌ره‌كه‌شی بۆیان هه‌یه لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بده‌ن.
به پێی نووسراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر، له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی پێویسته گشت ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن رێگه‌پێدان له به‌شی راگه‌یاندن وه‌ربگرێت پێش ئه‌وه‌ی بچێته هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك یاخود ناوه‌ندێكی ته‌ندرووستی، سه‌رجه‌م ئه‌و روداوانهشی پێویستن قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یان به‌شی راگه‌یاندن و ووته‌بێژ ئاگاداربكرێنه‌وه.
هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه، ته‌نها به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه یان یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی بۆیان هه‌یه لێدوان بده‌ن بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی به‌شی راگه‌یاندن، له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێكیش له وێب سایت یاخود په‌یجی سۆشیال میدیا، پێویسته ده‌ست به‌جێ لینكی بڵاوكراوه‌كه‌یان بۆ ره‌وانه بكرێته‌وه.
کۆمێنتێك بنوسە: