image

بەندکراوێکی سیاسی کورد کە حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، دوایی ١٠ ساڵ بەندکران، تائێستا لە مافی چاوپێکەوتن و دەر اندوە ، سەرەڕای ڕەزایەتی بەپرسانی بەندیخانەی یەزد و ئیتلاعاتی شاری خۆی، بەڕێوەبەری حوکمەکان لە مافی چاوپێکەوتن و دەرچوون بێ بەشیان کردووە. ئەو سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، کەسێک لە ئیدارەی بەڕێوەبەری حوکمەکان دەڵێت بە هۆی کورد بوون و سووننە بوونی خالید، مافی چاوپێکەوتنی پێ نادەم.

خالید زەمانی، کوری یوسف، سەرماوەزی ساڵی ٢٠٠٨ی  لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و لەلایەن دادگایی شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندام بوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک " حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و بۆ بەندیخانەی یەزد دورخرایەوە.

ناوبراو لە سەرەتا حوکمی بڕینەوەی دەستی چەپ و پی ڕاستی بەسەردا سەپێندرا و ئەم حوکمە دواتر گۆڕدرا بە ٣٠ ساڵ بەندکران.