image

پەیامی کورد    ...    ئایا بانگهێشتنامەی سەرۆک بارزانی بۆ پاڤێڵ تاڵەبانی تا چەند ڕاستە ؟؟؟

ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی، لیژنەیەك لە هەردوو ئەنجوومەنەكە درووستكراوە. مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی-یش بانگهێشتێك ئاراستەی پاڤێڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی دەكات.
فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لەوبارەیەوە راگەیاند، لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی ‌و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی، دوو لیژنە بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی دروستكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پێكهاتوە لە د.خەسرەو گوڵ محەمەد، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ‌و سەردار هەركی، لیژنەكەی ئەنجوومەنی باڵای سیاسییش پێكهاتوە لە مەلا بەختیار، دلێر سەید مەجید ‌و حاكم قادر. هەردوو لیژنەكە كۆدەبنەوە و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی لە پەیڕەوی ناوخۆدا جێگیردەكەن.
ئەمڕۆش ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبۆوە و پرۆگرامی حزبەكەی پەسند كرد.
لەوبارەیەوە مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكە لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، پرۆگرامی یەكێتی بە زۆرینەی دەنگ پەسند كرا و هاوكاتیش راپۆرتەكەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ كۆنگرە قسەی لەسەر كرا و پەسند كرا. وتیشی "مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی پێشتر پیرۆزبایی لە یەكێتی كردوە و داواشی كردوە پاڤێڵ تاڵەبانی سەردانی هەولێر بكات بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیەكی گرینگ، كە سبەینێ بەڕێوەدەچێت".