
پەیامی کورد ... سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كارییەکی گرینگ بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان دەکات و نەخشە ڕێگای سیاسی بە تەواوی لە لایەن ئەمریکاوە دەگۆڕدرێت
بڕیاره له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام بدرێت، به‌شێك له ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ی دێنه‌وه پێشه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ماوه‌یه‌كه پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به گفتوگۆ كردووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاندێكی ناردووه‌ته به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقدا، پێشوازی باش له شاندی پارتی ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌رئەنجامی باشی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك پاكێج مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و پرسی گۆڕانكاری له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا وا ده‌كات كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق خۆیان بۆ پێشهاتی گرنگ ئاماده بكه‌ن، به‌رپرسانی پارتی پێیان وایه كه ئاماده‌كارییه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دان، پێشووتریش له‌سه‌ر ئه‌و شاندانه‌ی كوردستان كه چوونه‌ته به‌غدا داوا كراوه له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كه نوێنه‌ریان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كان له نیه‌تی به‌غدا تێ بگه‌ن, هه‌رچه‌نده تا ئێستا له‌سه‌ر پرسی بودجه و مووچه و پێشمه‌رگه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لێکگه‌یشتن كراوه و ڕێككه‌وتنیش له‌سه‌ر بوودجه‌ی ٢٠٢١ی عێراق كرا، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و بوودجه‌یه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لایه‌نه‌كانی كوردستان و عێراقیش به‌رده‌وام له گفتوگۆدان.
ئه‌وه‌ی گرینگه ڕه‌وشی ناوخۆی كوردستان ڕێك بخرێته‌وه له چوارچێوه‌ی یه‌ك داواكاری و له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و چوارچێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به ئاماده‌كاری بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان. عارف ڕۆشدی, ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ووتی: "ئێمه چه‌نده هه‌وڵ بده‌ین ناوماڵی خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه هێشتا دره‌نگه، چوونكه به‌داخه‌وه هه‌وڵێك هه‌یه له دژی قه‌واره‌ی كوردستان و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ی كوردستان نه‌مێنێت و به ئاشكرا ئه‌م هه‌وڵه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له لایه‌نه شیعه‌كانه‌وه ده‌بینرێت, ئێستاش ئاماده‌كاری ده‌كرێت له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و له ئه‌نجامدا شاندێكی یه‌كگرتوو بچێته به‌غدا كۆتایی به‌و گفتوگۆیانه بهێنێت له نێوان هه‌ردوو لا به شێوه‌یەکی ئه‌رێنیش ده‌ره‌نجامه‌كان بۆ كوردستان بگەڕێته‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی، نه‌خشه‌یه‌كی نوێی سیاسی له نێوان هێزه سیاسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌نرێت و گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و له‌و باره‌وه ده‌ست ده‌كرێت به جووڵەی سیاسی. نه‌سره‌دین مه‌حموود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و له فه‌رمانگه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند : "قۆناغه‌كه وا پێویست ده‌كات لایه‌نه سیاسییه‌كان به یه‌كگرتوویی هه‌نگاو بنێین، هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگ بین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌ری گونجاو، گرینگه به تیمیێكی هاوبه‌ش دانوستان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه سه‌رۆكایه‌تی سه‌رجه‌م كاروباری ووڵات ده‌كات، ده‌كرێت له‌و ڕێگایه‌وه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بتوانن ئه‌و كه‌م وكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ین و ئه‌ویش به یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی له نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا".
راشیگه‌یاند: "به‌ڵێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نێوه‌ندگیری ده‌كرێن و له ئاماده‌كاریداین بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وانه. هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌وه هه‌یه به یه‌كگرتوویی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، ناوماڵی خۆمان ڕێك بخه‌ین و داوای مافی خۆمان بكه‌ین به یەكگرتوویی".
ئه‌وه‌شی خستهوەتە ڕوو: "به‌داخه‌وه هێشتا له به‌غدا داواكارییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مه پێویستی به‌وه هه‌یه كه هێز و لایەنە سیاسییه‌كان به‌رنامه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه و كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست بهێنرێت."
جیا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له هه‌مان كاتدا له ماوه‌ی ڕابردوو دهستپێخشهری نوێ هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی حزبه‌كان ڕابوه‌ستێنرێت و مێزی گفتوگۆ سه‌رجه‌م بۆچوونه جیاوازه‌كان كۆ بكاته‌وه، له‌م بارەیەوه حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ئاراسته‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستان به ئه‌رێنی ده‌نرخێنن."
پێشووتریش لە میانەی بەشداریکردنی لە دیبەیتێكی ئۆنڵاینی پەیمانگەی واشینتۆن تایبەت بە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان، ڕۆب ڤۆلەر، کۆنسووڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕۆڵێكی کارای گێڕا لە نزیککردن و زیاترکردنی هاوئاهەنگییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی نەک تەنیا لە بواری پەرەپێدانی کەرتی گاز و سەرچاوەکانی وزە، بەڵکو لە نزیککردنەوەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وۆلەر ڕایگەیاند، بەرەوپێشچوونێك لە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی گۆڕان هەیە، خواستێكی بەهێزیش هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك کە خزمەت نەک تەنیا بەو دوو پارتە بگەێنێت ، بەڵکوو بە هەموو کوردستان و، گوتیشی: "ئەمەریکا لە پشت پەردەوە بەردەوام دەبێت لە گێڕانی ڕۆڵی ئەرێنی لە نزیککردن و پێکەوەکارکردنی نێوان هەردوو پارتی سەرەکیی هەرێمی کوردستان و پارتەکانی دیکەی ئەم ناوچەیە".
ڤۆلەر ڕایشیگەیاند، مێژووی چەند دەیەی ڕابردوو ئەو ڕاستییەی سەلماندووە کە هەرکاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە یەکدی نزیک بووبن کاریگەریی بەهێزتریان هەبووە و دەرهاوێشتەی ئەرێنی ئەو لەیەکنزیکبوونەوە لەسەر کوردستان جێ هێشتووە، بەڵام بە گوتەی وۆلەر هەرکاتێک پارتی و یەکێتی ناکۆک بووبن ئەوا کاریگەری سیاسی‌یان بەتایبەتی لە ئاست حکوومەتی فیدراڵی عێراق کەمتر بووە.