image

پەیامی کورد    ...     وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی شەممە ٢٣-٥-٢٠٢٠ تەواوكەری مانگی رەمەزانە و رۆژی یەكشەممە ٢٤-٥ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە هەولێر، شێخ ئیبراهیم بەرزنجی سەرۆكی لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف ووتی "لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ، ئەمڕۆ هەینی ٢٢-٥ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كۆبوەوە و بە پشتبەستن بە بەڵگەكانی بینینی مانگ و ئەندامانی چاودێری مانگ لەسەرئاستی كوردستان، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی بینینی مانگ، بۆیە لیژنەكە گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی سبەینێ (شەممە) تەواوكەری مانگی رەمەزانە و رۆژی یەكشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە".
هەروەها شێخ ئیبراهیم بەرزنجی سەرۆكی لیژنەی بینینی مانگ، بەیاننامەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی خوێندەوە و داوای لە هاووڵاتیانی كوردستان كرد پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و پابەندبن بە خۆپارێزییەوە.