image

پەیامی کورد     ...   ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا ئەمڕۆ تا ئەم کاتە لە سلێمانی گەیشتە زیاتر لە ٧ کەس

جێگری بەڕێوبەری تەندرووستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ٨ تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، جێگری بەڕێوبەری تەندرووستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی،"ئەمڕۆ ٨ تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە"

ئاماژەی بەوەشكردوە، ٥ لە تووشبوەكان خەڵكی ناو شاری سلێمانین و سیانەكەی دیكە خەڵكی دەرەوەی شارن.

جێگری بەڕێوبەری تەندرووستی سلێمانی راشیگەیاندووە،"کۆی گشتی مردووان بە کۆرۆنا لە سلێمانی ١٩٧ کەسن کە ٦٥ کەسیان خەڵكی دەرەوەی شاری سلێمانین و ١٣٢ کەسی دیکەشیان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.