image

 

بە هۆی پێکدادانی پاسێکی نەفەر هەلگر لەگەڵ تانکەرێکی بارهەڵگری نەوت هەموو نەفەرەکان کوژراون .

تاکوو ئێستا ١٣ نەفەر لەم پێکدادانەی پاس و نەوت هەڵگرەدا لە نەقلیاتی سنە کوژران و بەم هۆیەوە ٣ رۆژی ماتەمینی بە گشتی لە پارێزگای کوردستان ڕاگەیندرا .

 

بە پێی هەوڵ و زانیارییەکان بە هۆی پێکدادانی پاسی نەفەرهەڵگر و تانکەری نەوت لە سنە دوای تەقینەوەیەکی بەهێزی پاسەکە ، هەموو نەفەرەکان لە ئاگردا سووتان .

هەروەها لە زانیاری زیاتردا لە دەورووبەری کاتژمێر ١١ بۆ ١٢ ی شەوی ١١ /٠٧/٢٠١٨ پاسێکی نەفەر هەڵگر " دیدار سیر گیتی " بە نیەتی ڕۆێشتن بۆ تاران ، لە نەقلییاتی سنە دەرکەوتبوو ، کە هەر لە ئان و ساتی دەرکەوتنلە نەقلیاتدا تانکەرێکی نەوت هەڵگر لە پشتەوە خۆی بە پاسەکەدا دەکێشێت و لە ئاکامدا دەبێتە هۆی سووتانی پاسەکە .