image

پەیامی کورد     ...   بە بەهای ٣ میلیارد و ١٠٠ میلیۆن دۆلار پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت

بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان گوتی، بە گوژمەی ٣ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار دوو پڕۆژەی گەورەی بواری ئاو لە شاری ھەولێر لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی دەستی بە کارەکان کردووە کە دوو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژین بۆ شاری ھەولێر .

ئاری ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند : "دەست بە دوو پڕۆژەی ئاوی ناو شاری ھەولێر دەکرێت لەسەر قەرزی ژاپۆنی لەگەڵ کۆمپانیای جایکا و لە سەرەتا دەست بە کۆڵین دەکرێت بۆ گۆڕینی تۆڕی ئاو، پڕۆژەیەکی گەورەیە بە گوژمەی دوو ملیار و٨٠٠ ملیۆن دۆلار و سەرەتا ئەو دەستی پێ کراوە، کێشەی تۆڕی ئاو لە ھەولێر چارەسەر دەکرێت."

ئاری ئەحمەد باسی لەوەش کرد: "پڕۆژەی دووەمیش پڕۆژەی ئاوەڕۆی ناوشاری ھەولێرە ئەویش بە گوژمەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە و، ئەویش جێبەجێ دەکرێت کە دوو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژین بۆ شاری ھەولێر لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێن."

ووتیشی: "پڕۆژەی یەکەم دەستی بەکار کردووە و کارکردن لێی بەردەوام دەبێت تاوەکو پڕۆژەکە تەواو دەبێت و ئەوەی دیکەش دەست پێ دەکرێت."