image

رێکخراوێکی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکانی رایگەیاندووە، کە بەهۆی شەڕی گروپی تیرۆریستی داعشەوە، وڵاتی عێراق (٤٠٪)ی بەرهەمی کشتوکاڵی لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوێکیدا رێکخراوی (فاو)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، کە (١٢) ملیۆن هاووڵاتی عێراقی، کە سێیەکی دانیشتوان پێکدەهێنن، لە دەرەوەی شارەکان دەژین و پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن و بەکاری کشتوکاڵییەوە سەرقاڵن.
جەختیشیکردووەتەوە، کە لەرێی رێکخستنەوەو پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵیەوە نەبێت، ئەم جۆرە کۆمەڵگەیانە، پەرەسەندن بەخۆیانەوە نابینن.
باسی لەوەشکردووە، کە عێراق بەهۆی شەڕی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووەو هاوکات، بەشێکی زۆر لەئامێرە کشتوکاڵییەکان و تۆ و بەرهەمە عەمبارکراوەکان و ئاژەڵەکان، تاڵان کراون و دزراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێشتر پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، پێشبینی ئەوەیکردبوو، بەهۆی کەمبارانییەوە، زیانەکانی کەرتی کشتوکاڵی و بەرهەمی گەنم و جۆ بۆ (٣٠٪) کەمدەبێتەوە. 
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی (فاو) بەمەبەستی هاوکاریکردنی ملیۆنێک و (٦٠٠) هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە ئەمساڵدا، بەرنامەیەکی فراوانی بۆ نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی ئاو و خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی ئاژەڵ داڕشتووە.

جگە لەو زیانانەی داعش بە کەرتی کشتوکاڵی گەیاندووە،