image

وەیس نایف سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال ، ڕاگەیاند: ''ئێستا لە شنگال و دەوروبەری بەشیعەکردن و بەعەرەبکردنی ناوچەکە دەستی پێ کردووە و دەیانەوێت هاوشێوەی ڕژێمی پێشوو دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕن.''

وەیس نایف ئەوەیشی خستەڕوو: ''ئێستا پۆلیسی کورد لە زوممار لادراون و عەرەب لە جێیان دانراوە. لە شنگالیش هەرکەسێک بییەوێ ببێتە پۆلیس، دەبێ خۆلی سەربازی لە پارێزگای کووت لە باشووری عێراق تەواو بکات و زۆر بەربەستیان لەبەردەمی خەڵکدا داناوە.''

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو زوممار، کە، ئاشکرای کردووە کە ئێستا پۆستە ئیداری و سەربازییەکان بە تەواوی لە دەست شیعەکاندان و لەم دواییانەدا حەشدی شەعبی بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و پۆلیسی زوممار لاداوە، کە هەردووکیان کورد بوون و دووکەسی عەرەبیان لە جێگایان داناوە و یەکیان لە عەشیرەتی جبوورە، ١١٠ پۆلیسی کوردیش لە زوممار لادراون و لە جێگایان ١١٠ کەسی شیعەمەزهەب دانراوە.