image

پەیامی کورد     ...      ڕازی سەفەری نهێنی و شاراوەی ناتانیاهوو بۆ عەرەبستانی سەعوودی ئاشکرا دەبێت

بێنیامین ناتانیاهوو سەفەری عەرەبستانی سەعوودی کردووە و لەوێ لەگەڵ مۆحەمەد بن سەلمان و مایک پۆمپێئۆ دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە 

ڕای ئەلیەوم چاپی لەندەن دەنووسێت : وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی هەواڵی دیدار و چاوپێکەتنی نافەرمی مایک پۆمپێئۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەلیعەهدی عەرەبستان لە شاری نێئۆم لە کەنارئاوی دەریای سوور بە درۆ دەخاتەوە لە حاڵێکدا کە ئیسرائیلییەکان بێدەنگیان هەڵنەبژارد .

هەموو میدیا دەوڵەتی و سەربەخۆیەکانی ئیسرائیل دانیشتنی سێ لایەنەیان دەربارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان کە موحەمەد بن سەلمان ، وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی ، بێنایمین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لەوێ دا ئامادەییان هەبوو پشتڕاست کردەوە .ئەم دانیشتنە یەکشەممەی ڕابردوو لە شاری نێۆم لە کەنارئاوی دەریای سوور بەڕێوە چوو سەرەڕای ئەمە فەیسەل بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی ، ڕاپۆرتگەلی پەیوەندیداری بەم دیدارە لە تویتەری خۆیدا بە درۆ خستووەتەوە .

ئەم هەواڵە نوێ دەکەینەوە   ...