image

پەیامی کورد    ...    زۆربەی شوێنە گشتییەکانی ئێران داخران

بە پێچەوانەی ڤیرووس گەلی دیکە کرۆنا " زۆر بە خێرایی " دەپەڕێت و لە حاڵی زیادبووندایە ئەم ڤیرووسە هاوکات لەگەڵ ئەو سەفەرە ئاسمانییانەی کە ئێران لە نێوان چین و ووڵاتەکەیدا بە بەردەوام ئەنجامی دەدا ماوەی ٣٠ رؤژ پێشتر گەیشتووەتە ناوخۆی ئێران ، بەڵام بە هۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران بەرپرسانی ئەو ووڵاتە لە ڕاگەیاندنی فەرمی ئەم ڤیرووسە خۆیان بە دوور دەگرت تاکوو هەڵبژاردن بە کۆتا دێت کە بە داخەوە لێکەوتەیەکی زۆر مەترسیداری بە دوای خۆیدا هێنا

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کرۆنا لە ئێران و گیان لە دەستدانی خێرای زیاتر لە ٣٠ کەس لەو ووڵاتەدا بە فەرمی زۆربەی قوتابخانە و زانکۆوەکانی ئێران لە پارێزگاکان داخران بە پێی ڕاگەێندراوی فەرمی ئەم پارێزگایانە کە مەترسی زیاتریان لە سەرە زۆربەی قوتابخانە و زانکۆوەکانیان داخران بریتین لەم پارێزگایانەی خوارەوە   ...  

ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات

فارس

ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

ئەردەبێڵ

ئێسفەهان

ئەلبۆرز

ئیلام

بووشێهر

تاران

زەنجان

سیستان و بەلووچێستان

سمنان

قەزوین

قوم

کرمان

کوردستان

کرماشان

کەهکیلوویەو بۆیەرئەحمەد

گۆڵستان

گیلان

لۆڕستان

مازندەران

مەرکەزی

هەمەدان

خۆراسانی ڕەزەوی

خۆراسانی باشووری

خۆراسانی باکوور و ....

هەر بەم هۆیەوە تا کاتێکی نادیار زۆربەی ئەم شوێنانە داخراو دەمێنن ...