image

پەیامی کورد ...  فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش ئاشکرایکرد دەیان هەزار چەکداری داعش لەناو شارەکانی عێراق و سووریا بڵاوەیانکردوە.

بەپێی زانیارییەکان ژەنەراڵ ژۆزیف ڤۆتێل فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)  بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند دەیان هەزار چەکداری داعش بڵاوەیانکردوە بەناو شارەکانی عێراق و سووریا، بەڵام هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتییەکی باشەوە ڕووبەرویان دەبنەوە لەهەر شوێنێک بێت.

ئەم لێدوانەی فەرماندە سەربازییەکەی ئەمریکا لەکاتێکدایە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کردوە لەم هەفتەیەدا کۆتایهاتنی داعش ڕادەگەینن. 

ڤۆتێل وتووشیەتی شانازی دەکات بەهێزی هاوپەیمانان کە پشتیوانی براکانیان لەهێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن بۆ لەناوبردنی داعش لەناو خاکی سووریا. 

وتیشی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ئۆپراسیۆنەکانی وەدەرنانی داعش دەستیپێکردۆتەوە و تا ئێستا بەردەوامە.

ئاماژەى بەوەشکردوە کە پەیامەکانی سەرۆک ترامپ ئاشکرایە و ئەوان تێدەگەن کە سەرۆکی ووڵاتەکەیان چی دەوێت بۆیە لەئایندەیەکی نزیکدا لەسووریا دەکشێنەوە.