image

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ ئاشکرایکرد چیتر هیچ هەڕەشەیەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکوورەوە لە ئارادا نییە.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون لە لووتکە مێژووییەکەی سینگاپور، دۆناڵد ترامپ گەڕایەوە ئەمریکا و لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە.

ترامپ ڕایگەیاندووە "چیتر هیچ هەڕەشەیەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکوورەوە لە ئارادا نییە. کۆبوونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون تاقیکردنەوەیەکی سەرنجراکێش و ئێجگار ئەرێنی بوو. کۆریای باکوور توانایەکی گەورەی هەیە لە ئایندەدا".

سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی بەرلە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک، هەمووان پێیان وابووە کە دەست بە جەنگێک لەگەڵ کۆریادا دەکات و ڕایگەیاندووە "سەرۆک (باراک) ئۆباما دەیگوت کە کۆریای باکوور گەورەترین کێشەی ئێمەیە. چیتر وانییە، دەتوانن بە ئاسوودەیی بنوون".