image

پەیامی کورد     ...    ترامپ بۆ دواهەمین جار کۆشکی سپی بەجێهێشت 

سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کۆتایی دەورانی دەسەڵاتی خۆی بۆ دواهەمین جار کۆشکی سپی بەجێهێشت ئەو شوێنەی کە بڕیار وایە سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەم ووڵاتە بە زوویی ببێتە جێگرەوە ئەو .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە میدیاکانی عەرەب زمانەوە ، دۆناڵد ترامپ ٤٥ ەمین سەرۆککۆماری مێژووی ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هاوکات لەگەڵ هاوسەرەکەی مێلانیا ترامپ سوار لە  فڕۆکەیەکی تایبەتی سەرۆککۆمارییەوە کە لە شوێنی باشووری کۆشکی سپی یەوە هاتبووە خوارەوە و بۆ دواهەمین جار لە مەنسەبەکەی ئێستای خۆیدا ئەم کۆشکەی بەجێ هێشت .

ترامپ کە بەم باڵەفڕە ناوبراوە دەڕواتە بنکەی ئاسمانی ئەندرووز لە ئیالەتی مریلەند لە باکووری ڕۆژهەلاتی ئەمریکا تاکوو لەوێش بۆ دواهەمین جار سواری فڕۆکەیەکی تایبەت بە سەرۆککۆماری ببێت ، لە دواهەمین ووتەکانی لە کۆشکی سپی  دا هیوای خۆی ڕاگەیاندبوو کە دەرچوونی ئەو بۆ دواهەمین جار لە کۆشکی سپی بۆ ماوەیەکی درێژ نەبێت .